سەهیۆنییەکان بەردەوامن لە هەڵاتن لە خاکەکانی داگیرکراو: گەورەترین شەپۆڵی هەڵاتن لە مێژووی رژێمی داگیرکەردا

سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا، شارەزای ئاماری رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بێوێنەی هەڵاتن لە خاکە داگیرکراوەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بە وتەی سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا لە ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٤) "دەیان هەزار ئیسرائیلی بەهۆی بەردەوامیی جەنگ دژی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە، خاکە داگیرکراوەکانیان جێهێشتووە." دێلا بێرگۆلا باسی لەوە کرد کە ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا کە رژێمی داگیرکەر ڕووبەڕووی کۆچی نەرێنی دەبێتەوە؛ یەکەمجار لە دەیەی ١٩٢٠دا بووە، دووەمجار لە سەرەتای دەیەی ١٩٥٠ و سێیەمجار لە سەرەتای دەیەی ١٩٨٠دا بووە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە ڕاپۆرتی فەرمانگەی ئاماری ناوەندیی رژێمی سەهیۆنی کرد کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە و نیشانیدا کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٧٩ هەزار سەهیۆنی خاکە داگیرکراوەکانیان جێهێشتووە و هاوسەنگیی کۆچ نەرێنی و یەکسان بووە بە ٢٣ هەزار کەس.
شیکردنەوەی داتاکانی کۆچبەرانی ساڵی ڕابردوو نیشانی دەدات کە بەشێکی بەرچاو لەم کۆچە هی غەیرە جووەکانە و نزیکەی نیوەی کۆی گشتیی کۆچبەران پێکدەهێنن. زۆربەی ئەم کەسانە، ئەو سەهیۆنیانەن کە لەلایەن حاخامەکانەوە وەک جوو ناسێنراون بەڵام بەپێی یاسای گەڕانەوە، مافی نیشتەجێبوونیان لە خاکەکانی داگیرکراودا هەیە.
دێلا بێرگۆلا هۆکاری سەرەکیی ئەم کۆچەی بە هەستی نائارامی بەهۆی جەنگ، ئەو سنووردارکردنانەی ژیانیان قورس کردووە و نیگەرانییە ئابوورییەکان ناوبرد. وتیشی زۆرێک لەم کەسانە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە ئۆکرانیاوە کۆچیان بۆ خاکەکانی داگیرکراو کردبوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاسایش و دۆخی ئابووریی نالەبارەوە، پێیان باشتر بووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان یان کۆچ بکەن بۆ وڵاتێکی سێیەم.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ئامار، لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٥٥ هەزار و ٣٠٠ جوو خاکە داگیرکراوەکانیان جێهێشتووە و تەنها ٢٧ هەزار کەس کۆچیان بۆی کردووە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە خاکەکانی داگیرکراو خەریکە دەبێتە ژینگەیەکی دەرکەر بۆ دانیشتووانەکەی، شوێنێک کە ژمارەی کۆچبەرانی دەرچوو لە هاتوو زیاتر بووە و هاوکات لەگەڵ فشارە ئابوورییەکان و کەلێنە سیاسییە قووڵەکان، دەرئەنجامەکانی جەنگی دژی غەززە و دەستدرێژی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٣٥ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.